بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوکتۆر موسلح مستەفا سەرۆکی زانکۆی سۆران وێرای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: پرۆفیسۆر دوکتۆر محەمەد سەجادی توێژەر و مامۆستای کیمیای زانکۆی سۆرانی لە ڕیزی ١٠٠ زانای سەرتری جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٩ هەڵبژاردراوە و ڕێکخراوی Clarivate Analytics بە ناردی نامە و ئیمەیل، ئەو مامۆستا کوردەی ئاگادار کردۆتەوە.
وتیشی: ڕێکخراوی ناوبراو لەو نامەیەدا هەوڵە بێ بڕوانەوەکانی دوکتۆر سەجادی لە بواری گەشەی زانستی نرخاندووە.
شایانی باسە، پرۆفیسۆر محەمەد سەجادی بە ڕەچەڵەک خەڵکی شاری سەقزە و لە بواری زانستی کیمیادا چەندین کتێب و توێژینەوەی بڵاو کردۆتەوە.
............
340