١٤ ئازار ٢٠٢٠ - ١٠:٣٣
عێراق باڵوێزانی ئەمریکا و بەریتانیای بانگهێشت کرد

وەزارەتی دەرەوەی عێراق وێرای ئیدانەی هێرشی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی، باڵوێزانی ئەو وڵاتە و بەریتانیای بانگهێشت کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمی عێراق (واع)، لە پاش هێرشی دەستدرێژکارانەی ئەمریکا بۆ سەر بنکەکانی هێزی جەماوەری عێراق (حەشدی شەعبی)، وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە باڵوێزانی ئەمریکا و بەریتانیای بانگهێشت کرد.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەوبارەیە ڕایگەیاند: ئەوڕۆ (هەینی) وەزیری دەرەوە لە دانیشتنێکی نائاساییدا وێرای ئیدانەکردنی هێرشی ئەمریکا، باڵوێزانی ئەمریکا و بەریتانیای بانگهێشت کرد.

فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ئەوڕۆ لە هەڵمەتێکی دەستدرێژکارانە بنکەگەلی پۆلیسی عێراق، سوپا و هێزی جەماوەری ئەو وڵاتە (حەشدی شەعبی) و فرۆکەخانەی کەربەلایان کردە ئامانج.

پاش ئەو هێرشە دۆمینیک ڕاب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پاڵپشتیی بۆ ئەو هێرشەی ئەمریکا دەربڕی.

.............
340