بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەبدولناسر هیمەتی، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئێران بە ناردنی نامەیەک بۆ سەرۆکی سندۆقی نێودەوڵەتی دراو، داوای کەڵک وەرگرتنی ئێران لە مافی خۆی بۆ وەرگرتنی بەشی خۆی لە گەڵاڵەی ٥٠ ملیار دۆلاری یارمەتی خێرای ئەو سندۆقە بۆ قەرەبوو کردنەوەی پاشهاتەکانی کۆرۆنای کرد.
هیمەتی لە هەژامری کەسیی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: دوای ڕاگەیاندنی سندۆقی نێودەولەتی پارە بۆ تەرخان کردنی ٥٠ ملیار دۆلار یارمەت یبۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆرۆنا و بۆ کەڵک وەگرتنی ئێران لە مافی خۆی، ڕۆژی هەینی ١٦ ی ڕەشەممە، نامەیەکم بۆ خاتوو کریستالینا گێئۆرگیوا سەرۆکی سندۆقی نێودەوڵەتی دراو نووسی و ڕامگەیاند کە بە پێی ڕاگەیاندنی فەرمی ئێوە، بۆ پشتیوانی لە ئەندامان لەوانە ئێران و بە پێی بڵاو بوونەوەی زۆری ڤایرۆسی کۆۆرنا لە ئێران و زەروورەتی بەردەوام بوونی بەهێزی هەوڵی پێشگیرانە، دەرمان و ڕووبەڕوو بوونەوەی ئاسەواری ئابووریەکەی، بە پێی بەشی کۆماری ئیسلامی ئێتان لە سندۆق، داوای کەڵک وەگرتن لە ئەو ئاسانکارییەی دابین کردنی دارایی خێرا داوای ٥ ملیار دۆلار دەکەین.
کاردانەوەی کۆمەلگای جیهانی و سندۆقی نێودەوڵەتی دراو دەتوانێت پێوەرێکی باش بۆ لێکدانەوەی پاگەندەکانی ئەوان بۆ کۆنترۆڵی ئەو ڤایرۆسە و کەم کردنەوەی دەردی خەڵکە.
............
340