١٠ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٩:٤٠
ئامانجەکانی تورکیا لە هێرش بۆ سەر باکووری سووریا

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە سەر ئەدلەب وتی: تورکیا هیچ پلانێکی بۆ داگیر کردنی سووریا نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە سەر ئەدلەب,  وتی: هاوپەیوەند بە باسی ئەدلەب کارگەلێکمان کرد کە ئەبوایە دەمێک لەمەوپێش ئەنجاممان بدایە.

وتیشی:هاوپەیوەند بە یاسا نێودوەڵەتییەکانیش بۆ پەنابەرە نیودەوڵەتییەکان ئەو مافەمان دا کە بۆ هەر کوێ کە دڵیان دەخوازیت بڕۆن.

ناوبراو درێژەی دا: یۆنان پەنابەرەکان ئەشکەنجە دەکات، دەیانپێکێت و بە کون کردنی بەلەمە بادییەکانیان هەوڵ دەدات رێگری بکات لە چوونیان بۆ ناو ئەو وڵاتە. ئەورووپاش لە بەرانبەردا بێدەنگی ڕاگرتووە و تەنانەت پاڵپشتیانیش ناکات.

ئەردۆغان وتیشی: پێم وابێ لە بواری کردنەوەی کۆریدۆری تیرۆر لە سنوورەکانمان سەرکەوتووین و رێگریمان کرد لە تراژیدیایەک لە ئەو بوارەوە. تورکیا بە هیچ لەونێک پلانێکی بۆ داگیر کردنی سووریا نییە، تەنیا ئامانجی ئێمە گەڕاندنەوەی ٣.٧ ملیۆن پەنابەری سووری بۆ ماڵەکانیانە.

.............
340