٧ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٩:٢٤
 میدیاکانی سعوودیە: مەلیک سەلمان مردووە

هەندێ میدیای عەرەبی ڕایانگەیاند کە مەلیک سەلمان پاشای سعودیە مردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جگە لەوەی کە هەندێ کەسایەتی سیاسی عەرەبی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگۆی مەرگی پاشای عەرەبستانیان بڵاو کردووەتەوە، میدیاکانیش باسی دەکەن.

 میدیاکان دەڵێت، محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعوودی ماوەیەکە دەستی کردووە بە دەستبەسەر کردن و گۆڕانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای سعوودی و ئەوەش بەو هۆیە بووە کە مەلیک مردووە.

تا ئێستا بارەگای شای سعوودیە هیچ زانیاریەکی فەرمی لەبارەی هەواڵی مەرگی مەلیک سەلمان بڵاو نەکردووەتەوە.

...........
340