٥ ئازار ٢٠٢٠ - ٠٧:٥٨
قەیرانی کۆرۆنا بە زووترین کات کۆتایی پێدێنین

سەرۆک کۆمار وتی: بەڵێن دەدەم بە پشتیوانی کادیری دەرمانی لێزان و پەرەستارنی وڵات و ورە و هاوکاری خەڵک بە کەمترین خەسار و لە کورتترین کاتدا لە قەیرانی کۆرۆنا بپەڕینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت کە لە کۆشکی سەعدئاباد بەڕێوە چوو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە هەندێک کاسبی کۆرۆنا بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ماسک دەشارنەوە و هەندێک کەسی تریش بە خۆشاردنەوە لە پشت ماسکی دڵسۆزی، بە درۆکانی خۆیان کۆمەڵگا نیگەران و ئاڵۆز دەکەن، دڵنیا کردەوە کە بە پشتیوانی کادیری دەرمانی لێزان و پەرەستارانی وڵات و هاوکاری خەڵک، بە کەمترین خەسار و لە کورتترین کاتدا لە ئەم قەیرانە دەپەڕینەوە.

ناوبراو لە درێژەدا وتی: ئەمە نەخۆشیەکی گشت گیرە. تا ڕادەیەک داوێنی هەموو پارێزگاکانی گرتووەتەوە و بە واتایەکی دیکە نەخۆشیەکی جیهانگیرە کە زۆربەی وڵاتەکانی جیهان تووشی ئەو نەخۆشیەن و ئەبێ بە هاوکاری یەکتر ئەو کێشە لە زووترین کاتدا تێبپەڕێنین.

بە ئەم دۆخەوە بارێکی قورس و گران لە سەر شانی هەموو لایەنکانە؛ بەڵێن دەدەمە خەڵکی ئازیز کە بە پشتیوانی لێزانیی پزیشکان و ئیرادەی خەڵک و کادیری پزیشکی و هاوکاری خەڵک لە ئەو کێشە دەپەڕینەوە.

...........
340