بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلاوی لە تویتێکدا نووسی: نامەی دەستلەكاركێشناوەی خۆم ئاراستەی بەڕێز سەرۆك كۆمار كرد و تیایدا داوای لێبوردنم كردووە بۆ راسپاردن لە پێكهێنانی حكومەت.
راشیگەیاند،"من لەبەردەم ئەم هاوكێشەیەدابووم (پۆستی سەرۆك وەزیران بەرامبەر بە راستگۆنەبوونم لەگەڵ گەل و بەردەوام بوونم لەسەر پۆستەکەم، لەسەر حسابی نەهامەتییەكانی گەلەكەم).
عەلاوی نووسیویەتی بژاردەكە ئاشکرایە، كە من لەگەڵ گەلە خۆراگرەكەم دەبم، بەتایبەت كاتێك دەبینم هەندێك لە لایەنە سیاسییەكان جددی نین لە بەئاكام گەیاندنی چاكسازی و وەفادارنین بۆ بەڵێنەكانیان لەگەڵ گەل و دەبن بە بەربەست لەبەردەم لەدایكبوونی حكومەتێكی سەربەخۆ كە كاربكات لەپێناو وڵاتدا.
.............
340