٢٤ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٤١
خولۆسی ئاکار: تورکیا پاش پەسندکرانی دەستووری سووریا، لەو وڵاتە دەکشێتەوە

وەزیری بەرگری تورکیا مەرجی ئەنقەرە بۆ کشانەوە لە سووریای، پەسندکرانی دەستووری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - خولۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا، ئەگەری کشانەوەی هێزی تورکیا لە خاکی سووریای بەستەوە بە پەسندکرانی دەستوور و هەڵبژاردنی یاسایی لەو وڵاتە ڕاگەیاند.

ڕاشیگەیاند: هەرکات دەستوور پەسند بکرێت، هەڵبژاردنی یاسایی بەڕێوە بچێت، دەوڵەتی یاسایی بێتە سەرکار و دەوڵەت و رێبەری دیموکراتیک جێگر بێت، ئەوکات ئێمە لە خاکی سووریا دەکشێینەوە.

شایانی باسە، تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەشێک لە خاکی سووریای داگیر کردووە و لێی ناکشێتەوە.

.............
340