١٧ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٣٣
هیچ هێزێکی سووریای دیمۆکرات لە ئیدلەب بوونی نییە

کینگۆ گابریەل، وتەبێژی هێزی دیمۆکراتی سووریا ڕەتیکردەوە کە هیچ شەڕڤانێکی هەسەدە لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ئیدلەب بەشدار بووبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - گابریل وتی: ئەو هەواڵانەی کە باس لە بوونی هێزەکانی سوریای دیمۆکرات لە ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی ئیدلەب دەکەن، دوورن لە ڕاستی.

 وتەبێژی هێزی دیمۆکراتی سووریا ڕایگەیاندووە کە ئەوان بەشداریی ئۆپراسیۆنەکانی ئیدلەب نەبوونە.

...........
340