١٢ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٤٩
زەریف: سکاڵای کەنادا لە ئێران هیچ بنەمایەکی نییە

وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی سکاڵای کەنادا لە ئێران لەبارەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی گوتی: ئەم سکاڵایە هیچ بنەمایەکی نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دەوڵەتی کەنادا لە سکالانامەیەک کەبە نوێنەرایەتی لە بنەماڵەی قووربانیانی فڕۆکەی ئۆکراینی ئامادەکردبوو،خوازیاری  وەرگرتنی زیانبایی یەک ملیارد و یەکسەد ملوین دۆڵاری لە ئێران بووە.

"موحەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران سێ شەممە گوتیشی: ئێران بە گوێرەی یاسا و ڕێسا نێو دەوڵەتییەکان کردەوەکانی پێویست ئەنجام ئەدات.

هەشتەمی ژانویەی٢٠٢٠ فڕۆکەیەکی  مۆسافیری تایبەت بە هێڵەکانی ئاسمانی ئۆکراین نزیک فڕۆکە خانەی ئیمام خۆمەینی (رە) تاران کەوتە خوارەوە کەبەهۆیەوە،١٦٧ مۆسافێر و ٩ خزمەتکاری ئەم فڕۆکەیە گیانیان لەدەست داوە.

زۆرتری مۆسافێرانی ئەم فڕۆکەیە،شارومەندانی ئێران و ٣٢ کەسیان بە پاسەپۆرتی ٥ وڵاتی کەنادا،ئەفغانستان،ئۆکراین،بەریتانیا و سوید.

ئەرکانی گشتی هێزەچەکدارەکانی ئێران دوای ئەم ڕووداوە لە ڕاگەیاندراوەیەک بەئاماژە بە هەرەشەکانی سەرۆک کۆماری و فەرماندەرانی سەربازی ئەمریکا لەمەر پەلاماربۆ سەر ئامانجگەلێک لەخاکی ئێران و زۆرتربوونەوەی فڕینەکانی جەنگی ترۆریستانی ئەمریکایی دەوروبەری ئێران ڕایگەیاند: ڕوودانی هەلەی ئینسانی نائانقەست بە هۆی سوورینەوەی فڕۆکە و نزیک بوونی لە ناوەندێکی هەستیاری سەربازی، هۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینییە.

.............
340