بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری بایکۆتەکان ، لە گەیشتن بە زانستی گەردوونیی لە نێو وڵاتانی ناوچەکەدا لە ئاستێکی باڵادایە و توانیویەتی بە پشتبەستن بە سەرچاوەی مرۆیی پسپۆڕ و پشت ئەستووریی بە زانستی خۆماڵی سەتەلایەت ساز بکات و بیخاتە بۆشایی گەردوون .
سیکلی تەواوی تەکنۆلۆژیای سەتەلایت لە دەست 10 وڵاتی جیهاندا بوو کە کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرباری بایکۆتەکان بەم تواناییە گەیشتووە .
کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا سەتەلایتی خۆکردی زەفەر بە سەتەلایت نێری سیمرغ بخاتە بوشایی گەردوون تا لە خولگەی 500 کیلۆمەتریی لە ئاستی زەویدا جێگیر بێ .
...........
340