١ شوبات ٢٠٢٠ - ١٠:٣٠
گوتاربێژی نوێژی هەینی تاران : دانووستانی سەدە بەبێ گومان تووشی دۆڕان و شکست دەىی

گوتاربێژەکەی نوێژی هەینی تاران وێڕای شەرمەزارکردنی پیلانی ئەمریکایی دانووستانی سەدە وتی : بەبێ گومان پیلانەکەی دانووستانی سەدە تووشی شکست و دۆڕان دەبێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمریکا سەرلەئێوارەی ڕۆژی سێ شەم هاوڕێ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایوونی پەردەی لادا لەسەر پیلانی ڕەگەزپەرەستانەی دانووستانی سەدە.

بەفەرمی ناسینی قودس وەک پێتەختی ڕژیمی زایونی و دانی سی لەسەدی لێواری ڕۆژئاوای ڕووباری ئۆردۆن بە ئیسڕائیل و دژایەتی کردن لەگەڵ گەڕانەوەی دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکان بۆ وڵاتەکەیان و چەک داماڵینی بەتەواوی لە خەڵکی فەلەستین بەشێکە لە بڕگەکانی ئەو ڕێککەوتنە سەرشۆڕانەیە.

ئایەتووڵڵا محمدعەلی موەحیدی کرمانی لەمیانەی گوتارەکانی ئەمڕۆی نوێژی هەینی ئەم هەفتەیەی تاران دا وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە پیلانی دانووستانی سەدە لەڕاستی دا سەرشۆڕی و زەبوونی و دەگگەکاری سەدەیە وتیشی : دانووستانی سەدە بەرهەمی دەگگەکاری چەند دەوڵەتێکی عەرەبی یە بەڵام هیچ پیلان و دەگگەکاریەک ناتوانێ مافی خەڵکی فەلەستین پێشێل بکا.

ئایەتووڵڵا موەحیدی کرمانی وێڕای دەربڕینی ئەوەی کە ئازادیخوازانی جیهان پیلانەکەی دانووستانی سەدەیان شەرمەزار کردوە ، وتی : خۆڕاگری پشتی ئەمریکا دەشکێنێ و فەلەستینیش ڕزگار دەبێ.

گوتاربێژەکەی نوێژی هەینی ئەمڕۆی تاران وێڕای ئاماژە بەوەی کە دوژمنەکان بەنیازی چەککردنی خۆڕاگریەوەن وەبیری هێنایەوە کە ئەمریکایەکان ئەو خەنەیان دەبەنە بن گڵ.

هاوکات لەگەڵ بەرپاکرانی نوێژی هەینی نوێژخوێنانی تارانی بە دانی دروشم گەلێک پیلانی دانووستانی سەدەیان شەرمەزار کردو پاڵپشتی خۆشیان بۆ خەڵکی فەلەستین ڕاگەیاند.

...........
340