١٨ کانوونی دووەم ٢٠٢٠ - ١٠:٣٩
پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ ئایەتوڵڵا سیستانی دوابەدوای ئەوگار بوونی بەڕێزیان

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی دوابەدوای ئەوگار بوونی حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی پەیامێکی دەرکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە پەیامەکەی دا بۆ بەڕێز  حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە دەرگانەی خوداوەندی تاقانە داوای شیفای دەستیەجێی بۆ کرد.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێرانیش ڕۆژی ھەینی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ حوججەتولئیسلام سەیید جەواد شەھرستانی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە ئێران داوای چاکبوونەوەی خێرای ئەم مەرجەعە پایەبەرزەی لە خوداوەند کرد.

حوججەتولئیسلام سەیید جەواد شەھرستانی نوێنەری ئایەتوڵڵا سیستانی لە ئێرانیش لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی جەستەیی ئایەتوڵڵا سیستانیی بە باش و نەشتەرگەرییەکەی بەڕێزیانی بە سەرکەوتووانە ڕاگەیاند.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق لە بەر شکانی لاقی لەلایەن پزیشکانی عێراقییەوە نەشتەرگەری و چارەسەریی بۆ کراوە.

............
340