ڕێبه‌ری مه‌زنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران له په‌یامێکدا بۆ حاجیان، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌یان وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ یه‌کڕیزی موسڵمانان و ئۆممه‌ی ئیسلامی ناو برد.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی له په‌یامێکدا بۆ حاجیانی ئه‌مساڵ، ڕێوڕه‌سمی حه‌جیان وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ یه‌کڕیزی ئیسلامی و ئۆممه‌ی ئیسلام ناو برد و به ئاماژه به سیاسه‌ته شه‌ڕه‌نگێزه‌کانی ئه‌مریکا له نێو موسڵمانان جه‌ختیان کرده‌وه: پێویسته به ووشیاری، ئه‌م سیاسه‌ته شه‌یتانییه پووچه‌ڵ بکرێته‌وه و حه‌ج به‌ستێنی ئه‌م ووشیارییه ده‌بێت.
به‌ڕێزیان له درێژه‌ی په‌یامه‌که‌یان وتیان: حه‌ج ئه‌و ڕێوڕه‌سمه گه‌وره‌یه که به درێژایی مێژوو مرۆڤه‌کانی بانگهێشتی یه‌کتاپه‌رستی کردووه.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی جه‌ختیان له‌وه‌ش کردووه‌ته‌وه که حه‌ج خاڵی به‌رامبه‌ری خواست و پیلانی دوژمنانه که هه‌موو کات و به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا، موسڵمانانیان بۆ شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی یه‌کدی هانداوه.
به‌ڕێزیان له درێژه‌دا وتیان: ئه‌مڕۆ سرنجی هه‌ڵسووکه‌وتی ئه‌مریکا و تاوانبارانی دیکه بده‌ن، سیاسه‌تی سه‌ره‌کی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر ئیسلام و موسڵمانان، هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه، خواست و هه‌وڵی ئه‌وان کوشتنی موسڵمانانه به ده‌ستی یه‌کدی، زاڵمانێکیان به‌رداوه‌ته گیانی زوڵملێکراوان و به‌مه‌ش ئاگری ئه‌م فیتنه‌یه هه‌موو کات به‌هێزتر ده‌که‌ن. موسڵمانان پێویسته ووشیار بن و ئه‌م سیاسه‌ته شه‌یتانییه پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه و حه‌ج به‌ستێنی ئه‌م ووشیارییه‌ش دابین ده‌کات.
حه‌زره‌تی ئایه‌تووڵا خامنه‌یی له کۆتایی په‌یامه‌که‌یان داوای ئه‌وه‌یان کردووه که حاجییه‌کان نزا بۆ ئۆممه‌ی ئیسلامی بکه‌ن و موسڵمانان و زوڵملێکراوانی سوریا، عێراق، لیبیا، فه‌ڵه‌ستین، ئه‌فغانستان، به‌حره‌ین، یه‌مه‌ن، میانمار و شوێنه‌کانی دیکه له بیر نه‌که‌ن و داواش له خودای گه‌وره بکه‌ن ده‌ستی ئه‌مریکا و سته‌مکارانی دیکه به سه‌ر وڵاتانی ئیسلامییه‌وه نه‌مێنێت.