١٩ حوزەیران ٢٠١٦ - ١٤:٣٠
وتاری مەجمەعی جیهانی ئەهلوبەیت ع بە بۆنەی تێک شکانی و لەناوچونی (جمعیت الوفاق)کۆمەلی ئەلوفاق؛

کاربە دەستانی یال خەلیفە لە دادگای لاهە دادوەری کران / کوشتن و بڕینی خەڵکی بەحرەین سەرپۆشێک بۆ شکست لە مقاومەتی ئیسلامی کورتەی هەواڵ

مەجمەعی جیهانی ئەهلو بەیت ع هاوکات لە گەڵ مەحکومیەتی لە ناو چونی کۆمەلی ئەلوفاقی ئیسلامی بەحرەین وکوشتن وبڕینی خەڵکی چەوساوەی ئەم وڵاتە داواکارە لە دەزگا پەیوەندی دارەکانی سیاسی و حقوقی و نێودەڵەتی لەگەڵ شکانی مۆری بیدەنگی و سازش بەرامبەر بە دامەزراندنی دادگاە لاهە بۆ دادگایی کردنی کار بە دەستانی زوڵم و زۆرهەنگاو دابنێنن .

به پێی هەواڵ دەریی ئەهو بەیت(ع) -ابنا : مەجمەعی جیهانی ئەهلوبەیت ع لە بەیانیەیەک دا بەرامبەر بە تێک چون و لە ناوچونی کۆمەڵی وفاقی ئیسلامی بەحرەین وکوشتن و چەوساندنەوەی خەڵکی چەوساوەی ئەم وڵاتە بە دەستی ڕژێمی زوڵم و زۆری ئالی خەلیفە بێ دەنگ نەبوو.   

مەجمەعی جیهانی ئەهلوبەیت ع لە ئەم وتار و بەیانیە دا ، لەگەڵ ئەوەی دا کە هەندێک نمونە لە کارە کانی رژێمی ئالی خەلیفە کە چەوساندنەوەی خەڵکی بێ تاوانە وتی: ئالی خەلیفە کە یەکێک لە هاوپەیمانە  کانی ڕژێمی دیکتاتۆری عەرەبستان دەژمێردرێت ،و ئەم ڕژێمەی لە سەرکوب و چەوساندنەوەی خەڵک و داگیر کردنی ئەم وڵاتە بەشدار کردوە ، لە ئەم دوایانە دا بە سیاسەتی زیاتر ئازاردان و چەوساندنەوەی خەڵکی بێ تاوان ڕوی کردوە بۆ ئەوەی کە سەرپۆشێک بێت بۆ ئەو شکستانەی کە لە مەیدانەکانی سیاسی و عەسکەری لە ناوچەکەدا و سەرکەوتنە بەقوەت و ڕەنگینەکانی خەتی مقاومەتی ئیسلامی بەرامبەر بە چەکدارانی تەکفیری وەهابی بە تایبەت لە سوریە و عێراق دا ناشیرین بنوێنیت .

لە ئەم وتار و بەیانیە دا هاتوە کە : مەجمەعی جیهانی ئەهلو بەیت ع هاوکات لە گەڵ مەحکومیەتی بەقوەتی ئەم جەنایەتە بێ شەرمانە و بێ عەقڵانە بەرامبەر بە زۆربەی خەڵکی موسوڵمان و  ئەو کەسانەی لە سەر ڕێبازی ئەهلوبەیت ع لە بەحرەین و عەرەبستان دا ؛ لە بنکە سیاسی و حقوقیە نێودەوڵەتیەکان داوا دەکات کە قوفڵی بێدەنگی سازش بشکێنن و بە مەسئولیەتەکانی قانونی و ئەخلاقی خۆیان کە بنەماکانی مەنشوری سازمانی ملل تاکیدی دەکات عەمەڵ و کار  بکەن و یەک جار ، بۆ هەموو کات ئەم جەلادە داگیرکەر و دزانە کە زیاتر پەرە نەدن بە جەنایەتی خۆیان بەرامبەر بە خەڵکی بێ تاوان ، بۆ بەڕێوە چونی دادگای لاها بۆ محاکمەی کاربە دەستانی زوڵم و چەوساندنەوە بکرێەتوە .  

مەتنی بەیانیە کەی مەجمەعی جیهانی ئەهلو بەیت ع بەم شێوەی لای خوارەوەیە :

بسم الله الرحمن الرحیم

إِنَّ فِرْعَوْنَ عَلَا فِی الْأَرْضِ وَجَعَلَ أَهْلَهَا شِیَعًا یَسْتَضْعِفُ طَائِفَةً مِنْهُمْ یُذَبِّحُ أَبْنَاءَهُمْ وَیَسْتَحْیِی نِسَاءَهُمْ إِنَّهُ کَانَ مِنَ الْمُفْسِدِینَ (القصص ــ۴)

ڕژێمی ئال خەلیفە دوا بە دوای سیاسەتەکانی چەوسانەوە خەفەقانی خۆیان هەنگاوێکی زاڵمانەی تریان لە لەناو بردنی گەورەترین حیزبی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەم وڵاتە یان هەڵ گرتوە . لە ناو بردنی کۆمەڵی وەفای ئیسلامی کە لە ژێر چاودێری زانایانی ڕۆشن بین و کارئامەد ئیشیان دەکرد و لە ڕابردو دا زۆربەی ئەندامانی پەڕلەمانی لە ئەوان بون لەگەڵ دو کۆمەڵەی تر (الرسالة و التوعیة الإسلامیة) تێک شکاند و دەفتەر و مکاتبی ئەوانیان لە سەرتاسەری بەحرەین دا داخست.

ئەم ڕژیمە بێجگە لە ئەم ڕوداوە نا یاساییە زاڵمانە ، لە کارێکی چەوساندنەوی میلەت دا حجت الاسلام والمسلمین شیخ علی سلمان رەئیسی گشتی ئەم کۆمەلە زیاتر لە یەک ساڵ، بە هۆی نادیارەوە بە سجن و بەند مەحکومیان کردبوو  و هەروەها کاتی ئەم سجنەیا  زیاتر کرد هەروها جەنابی نبیل رجب پیاوێکی بەناوبانگ لە بواری مافی مرۆڤ دا بو چەندەمین جار ڕەوانەی بەندین خانەیان کرد .

ئەم کۆمەڵە و سەرکەردەکانیان هەر لە بیدایەتی کارەکانی خۆیانەوە تاکو ئیستا بە دور لە هەموو توند و تیژیەکەوە هەوڵیان داوە بۆ گەڕاندنەوەی مافی بە حەقی سیاسی  و کۆمەڵایەتی خۆیان؛ زۆربەی خەڵکی ئەم وڵاتە بە ڕێ پێوانی سەد هەزار نەفەری هەوڵیان دەدا کە مافی کۆمەڵایەتی و حەقی ئەوەی کە دەنگیان هەبێت لە ساسەتەکانی وڵات دا کە بە پشتیوانی ئەم کۆمەڵە بوو.

ئالی خەلیفە کە یەکێک لە هاوپەیمانە  کانی ڕژێمی دیکتاتۆری عەرەبستان دەژمێردرێت ،و ئەم ڕژێمەی لە سەرکوب و چەوساندنەوەی خەڵک و داگیر کردنی ئەم وڵاتە بەشدار کردوە ، لە ئەم دوایانە دا بە سیاسەتی زیاتر ئازاردان و چەوساندنەوەی خەڵکی بێ تاوان ڕوی کردوە بۆ ئەوەی کە سەرپۆشێک بێت بۆ ئەو شکستانەی لە مەیدانەکانی سیاسی و عەسکەری لە ناوچەکەدا و سەرکەوتنە بەقوەت و ڕەنگینەکانی خەتی مقاومەتی ئیسلامی بەرامبەر بە چەکدارانی تەکفیری وەهابی بە تایبەت لە سوریە و عێراق دا ناشیرین بنوێنیت .

ئەم ڕژێمە داگیر کەرە لە چەند ڕۆژی دوایی دا هەندێک هەنگاوی هەڵ گرتوە لە ڕاستەی چەوساندنەوە و سەرکوب کە بریتین لە :

۱- سەپاندنی حوکمی ئیعدام و بەند بە سەر گەنجانی تێکۆشەری کۆمەڵایەتی لە بەحرەین دا.

۲-ڕێگری لە سەفەر کردنی ( حقوقدان ) ئەو کەسانەی کە قانونیان خوێندوە و شارەزان لە بواری قانون و مافی مرۆڤ دا و هەروەها ئەندامانی عایلەی شەهیدەکان بۆ شاری ژنو بو ئامادە بون لە کۆبونەوەکانی دەورەی مافی مرۆڤ بە هۆی بڵاوو نەبونەوەی جەنایەتەکانی ڕژیم بە دەستی ئەوانەوە .
۳-دەس بەسەر کردنی هەندێک لە ئەو کەسانەی کە پسپۆڕن لە بواری قانون ومافی مرۆڤ دا بە تایبەت نبیل رجب .

۴- لێسەندنەوەی ناسنامەی هەندێک لە سرکردە کانی ئاینیی و سیاسی و دەرکردنیان لە وڵاتەکەی خۆیان بۆ دەرەوەی وڵات.

۵- دەست بە سەر کردن و شکنجە و ئازاردانی گەنجان و چالاکەوانی کۆمەڵایەتی لە بەندین خانە کان دا .

٦- هێرش بۆ ئەو کەسانەی کە مانیان گرتوە و دەست بە سەر کردنیان و لە بەندین خانەی «الحوض الجاف» شکنجەیان دەدەن بۆ ئەوەی کە مان گرتنەکەیان بشکێنن.

۷- ڕێگری لە وتاری وتار بێژانی هەندیک لە ئیمامانی مزگەوتەکان و حوسەینیە کانی شێعەیان لە ڕۆژانی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دا کە بو بە هۆی  مان گرتن و یەگرتویی هەموو مامۆستایانی مزگەوتەکانی بەحرەین .

ئەو هەنگاوانە کە لە سەرەوە باسمان لێوە کرد تەنها نمونەیەک بو  لە دەها چەوساندنەوەی زاڵمانەی ئەم ڕژێمە جەنایەت کارە بەرامبەر خەڵکی مەزڵوم و موسوڵمانی بەحرەین کە بە گڵۆپی سەوزی ئستکباری جیهانی ئەمریکا  بەتایبەت ئستعماری  ڕەشی بەڕیتانیا کە هەموو مەقەدەر و چارەنوسی ئەم وڵاتەیان لە دەست دایە ئەنجام دەدرێت و ئەم هەنگاوانە هەموویان هەاوو  ڕێبازی سیاسەتەکانی ڕژێمی دیکتاتور و خوێن خۆری ئالی سعود بەرەو پێشەوە دەڕوات.

مەجمەعی جیهانی ئەهلو بەیت ع هاوکات لە گەڵ مەحکومیەتی بەقوەتی ئەم جەنایەتە بێ شەرمانە و بێ عەقڵانە بەرامبەر بە زۆربەی خەڵکی موسوڵمان و  ئەو کەسانەی لە سەر ڕێبازی ئەهلوبەیت ع لە بەحرەین و عەرەبستان دا ؛ لە بنکە سیاسی و حقوقیە نێودەوڵەتیەکان داوا دەکات کە قوفڵی بێدەنگی سازش بشکێنن و بە مەسئولیەتەکەنی قانونی و ئەخلاقی خۆیان کە لە بنەماکانی مەنشوری سازمانی ملل تاکید دەکات عەمەڵ و کار  بکەن و یەک جار ، بۆ هەموو کات ئەم جەلادە غاسب و دزانەلە زیاتر پەرە نەدن بە جەنایەتی خۆیان بەرامبەر بە خەڵکی بێ تاوان و بۆ بەڕێوە چونی دادگای لاها بو محاکمەی کاربە دەستانی زوڵم و چەوساندنەوە بکرێەتوە .

هەروەها لە زانایان و دەزگا ڕاگەیەندنەکان و موفتیەکانی وڵاتە ئیسلامیەکان و دەزگای سیاسی و کۆمەڵایەتی و ماف مرۆڤ عاجزانە داوا دەکات تا لە ئەم مانگە پیرۆزە دا کە ڕەمەزانە  هاواری مەزڵومان و چەوساوەکانی خەڵکی بەحرەین و عەرەبستان ببیسن  و گوێیان لی بگرن وبە ناردنی کۆمەڵێک لە ئەو کەسانەی کە بە دوای دۆزینەوەی حەق و ڕاستین و ئەو ڕوداوە تاڵانە لە نزیکەوە ببینن  و لە بەرامبەری دا هەنگاوی حقوقی و مرۆڤانە هەڵ بگرن.

سَیعلَمُ الّذینَ ظَلَموا أَی مَنقَلَبٍ ینقَلِبونَ. الشعراء۲۲

مەجمەعی جیهانی ئەهلو بەیت ع
۲۹ خرداد ۱۳۹۵
۱۲ رمضان المبارک ۱۴۳۷

.............