AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٤ شوبات ٢٠٢٤

٣:٠٩:١٠ د.ن
1440104

تێکشکاندنی تۆڕێکی قاچاخی کۆچبەرە عێڕاقییەکان لە کاناڵی مانش

پۆلیسی ئەورووپا لە دەستگیر کردنی پێنج هۆکاری سەرەکی قاچاخی مرۆڤ لە کاناڵی مانش هەواڵی دا.

 ڕێکخراوی پۆلیسی یەکێتی ئەورووپا ، یۆرۆ پۆل، ڕۆژی پێنجشەممە 3 ی ڕەشەمەی 1402 ڕایگەیاند کە ئەو ڕێکخراوە یەکێک لە گەورەترین تۆڕەکانی قاچاخی کۆچبەرەکانی لە کاناڵی مانش تێکشکاندووە و 19 کەس لەوانە ڕێبەری ئەو تۆڕە و چوار هاوئاهەنگ کاری سەرەکیان لە هەڵمەتێکی بەربڵاودا و بە هاوکاری پۆلیسی وڵاتەکانی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بەلژیکا لە ئەڵمانیا دەستگیر کرد.

بە پێ ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلحوڕەی عێڕاق، یۆرۆپۆل وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە تۆڕێکی کوردی عێراق بە گومانی قاچاخی کۆچبەر لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕۆژهەڵات یئەفریقاوە لە فەڕەنساوە بۆ بریتانیا، زیادی کرد: ئەو قاچاخچیانە ڕەوتی کڕین، پاشەکەوت و گواستنەوەی بەلەمەی لاستیکیان ڕێکخستووە.

342/