AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٣ شوبات ٢٠٢٤

٨:٢٨:٤٥ د.ن
1439872

هەڵوێستی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە غەززە

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر زەروورەتی ڕاگرتنی شەڕی غەززە و کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززە لەلایەن داگیرکەرانەوە بەتایبەتی بە نزیک بوونەوە لە مانگی ڕەمەزان جەختی کرد.

 محەمە شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیداری ئەندامێکی کومیتەی پێوەندییە دەرەکییەکانی کۆنگرەی ئەمریکا وێڕای گرینگ وەسف کردنی هاوبەشیی دوو وڵاتی عێڕاق و ئەمریکا، لەسەر پێوەندی دوولایەنە بە پێ ڕێککەوتنی ستراتیژیکی نێوان دوو وڵاتەکە دوای کۆتایی هاتنی ڕاسپاردەیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە پێ کاتبەندی دیاری کراو، جەختی کرد.

ناوبراو هەروەها لەسەر زەروورەتی ڕاگرتنی شەڕی غەززە و کۆتایی هێنان بە کۆمەڵکوژی غەززە لەلایەن داگیرکەرانەوە بەتایبەتی بە نزیک بوونەوە لە مانگی ڕەمەزان جەختی کرد.

ئەو سێناتۆرە ئەمکریکییەش لەسەر گەییشتن بە سەقامگیری و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە جەختی کرد.

342/