AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
یەکشەممە

١١ شوبات ٢٠٢٤

٧:٣٣:٠٠ د.ن
1436886

ئێران سەربەخۆترین وڵاتی جیهانە

سەرۆک کۆمار وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی شەهیدان و خۆڕاگری نەتەوەی ئێرانە.

 سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ، لە میانی دیداری بەشدارانی ڕێپێوانی یادی ٤٥ ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە گۆڕەپانی ئازادی تاران، وتی: شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەرهەمی خەباتی موجاهیدین و قوربانیدانی شەهیدان و خۆڕاگری نەتەوەی ئێرانە.

ڕەئیسی وتی: میللەتی ئێران توانی بەسەر کێشەکاندا زاڵ بێت. میللەتەکەمان بە پیلان و فیتنە و کوودەتا و جودایی خوازی و شەڕی سەپێنراو و تیرۆر و نائەمنیدا تێپەڕی. گەلەکەمان باش کێشەکانی دەزانی و بە خۆڕاگری پلانەکانی دوژمنی پووچەڵ کردەوە.

وتیشی: ـ پەیامی شۆڕشی ئیسلامی سەربەخۆیی و خۆڕاگری و وەستانەوە بەرامبەر دوژمنان.
سەرۆک کۆماری ئێران جەختیشی کرد: سەربەخۆترین وڵاتی جیهان کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
حوجەتولئیسلام ڕەئیسی ئاماژەی بەوەدا: ئەمڕۆ سەربەخۆترین وڵات لە جیهاندا کۆماری ئیسلامی ئێرانە و بەندیواری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا نییە و پشت بە خۆی دەبەستێت و بڕیار دەدات و هەنگاو دەنێت.
ئێمە ڕێگەمان نەداوە و ڕێگەش نادەین بەشێک لە خاکی ئێران بدرێتە بیانییەکان
پێویستە بە زووترین کات بۆردومانەکانی سەر خەڵکی غەززە ڕابگیرێت
وتیشی: پێویستە بە زووترین کات بۆردومانەکانی سەر خەڵکی غەززە ڕابگیرێت. با هەمووان بزانن کە ڕژێمی زایۆنی دەڕوات و مەرگی ئەم ڕژێمە هاتووە.
سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەکەش ڕایگەیاند: پێشنیاری ئێمە دەرکردنی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکانە