AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
شەممە

٢٠ کانوونی دووەم ٢٠٢٤

٧:٥٥:٠٦ د.ن
1430986

سپا بنکەی مووسادی لە هەولێری تێکشکاند بۆیە ڕژێمی زایۆنی ڕاوێژکارە ئێرانییەکانی کردە ئامانج

شارەزایەکی باڵای پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنی سەرقاڵی تەقەکردنە لە هەر ڕێگاچارەیەکی سیاسییە، وتی: لێدانی داهاتووی سپای پاسداران بۆ ئەم ڕژێمە بە ئازارتر و سەرسوڕهێنەرتر دەبێت.

 "سەید هاد سەید ئەفقەهی"، شارەزای باڵای پرسەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا، بە ئاماژەدان بە تاوانی ئەمڕۆی زایۆنیستەکان لە شەهیدکردنی چەند ڕاوێژکاری سەربازی ئێران، ڕایگەیاند: ئەم هێرشە لە درێژەی شەڕی هەواڵگری و سەربازی ڕژیمی زایۆنییە و ئێمەیە، کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ دەستی پێکردووە و دەتوانێت لە داهاتوودا بەردەوام بێت.

وتیشی: پاش ئەوەی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی مووشەکی ئاراستەی یەکێک لە ناوەندە گرنگەکانی مووساد لە هەولێر کرد کە گورزێکی کوشندە بوو بۆ زایۆنیستەکان، ئاساییە ئەم ڕژێمە بیەوێت تۆڵەمان لێبکاتەوە.

زیادیشی کرد: ڕژێمی زایۆنی لە ناو خاکە داگیرکراوەکاندا گەیشتووەتە بنبەست و دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت شەڕەکە بە هەرێمایەتی بکات. کۆماری ئیسلامی ئێران بە دڵنیاییەوە ئەم دەرفەتە بە ڕژیمی زایۆنی نادات و ناهێڵێت لەو ئابلۆقە ڕزگاری بێت.

سەید ئەفقەهی بە ئاماژە بەوەی کە گورزی داهاتووی سوپای پاسداران بە ئازارتر و سەرسوڕهێنەرتر دەبێت، زیادی کرد: بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕژێمی زایۆنی سەرقاڵی تەقەکردنە لە هەر چارەسەرێکی سیاسی، گورزەکانی داهاتوو لە ئەم ڕژێمە دەبێ قورستر بن.

342/