AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Parstoday
پێنجشەممە

٢٥ ئایار ٢٠٢٣

١:٠٠:٥٤ د.ن
1368737

خۆپیشاندانی دژە تیرۆریستی لە باکوری سوریا

هاووڵاتییانی ئیدلب و گردوپەڕی حەلەب لە باکووری سووریا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، جم و جوڵی تاقمی تیرۆریستیی تەحریرۆ شامیان شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم ، سەدان هاووڵاتیی ناڕازیی سووری لەم خۆپیشاندانەدا بە ھەڵ١دانی دروشم، گەندەڵی و پێشێلکردنی یاساکانیان لە لایەن تەحریرۆشامەوە لەو ناوچانە شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندەران داوای ئازادکرانی دەستگیرکراوەکان و کۆتایی هێنان بە ڕاپێچ کردنی گۆترەیان کرد.

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی ئیدلب لە کاتێکدایە کە ململانێی نێوان هێزە چەکدارەکانی تەحریرۆشام و گروپەکانی بەناو "سوپای نیشتمانی" کە هەوڵی کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەی تازە دەدەن، توندتر بووەتەوە.

342/