AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
چوارشەممە

١ شوبات ٢٠٢٣

٧:٠٥:٣٥ د.ن
1343015

دیداری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری مۆریتانی

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران دوای گەییشتنی بە «نواکیشۆت» لەگەڵ «محەممەد وەلەد غەزوانی» سەرۆک کۆماری کۆماری ئیسلامیی «مۆریتانی» دیدارو وتووێژی کرد.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» شەوی سێشەممە لە سەر چوارگەییشتە شاری «نواکیشۆت»ی پایتەختی «مۆریتانی» و لە لایەن «محەمەد سالم وەلەد مەرزوک» وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە پێشوازیی لێکرا.

ڕۆژی سێشەممە «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای سیاسی تارانی بەجێهێشت و بەرەو پایتەختی ئەم وڵاتە ئەفریقیە بە مەبەستی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ بەرپرسانی مۆریتانیا وەڕێ کەوت.

دوای دیدار و گفتوگۆ لەگەڵ «محەممەد وەلەد غەزوانی» بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مۆریتانی، «محەمەد سالم وەلەد مەرزوک» کۆببێتەوە و بیروڕا ئاڵوگۆڕ بکات.

کۆماری ئیسلامی مۆریتانی وڵاتێکی سەربەخۆیە لە ڕۆژئاوای ئەفریقا کە لە ساڵی ١٩٦٠ سەربەخۆیی بەدەست هێنا.

342/