AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
پێنجشەممە

٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٢٢

٨:٢١:٣١ د.ن
1315732

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان: بەردەوامیی بایکۆتەکان، پاڵپشتیی مەرایی کارانەی رۆژئاوا لە مافی مرۆڤ ئاشکراتر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی که بایکۆتەکان خەڵکی ئاسایی کردووەته ئامانج و زۆرترین زیان به چینە زەبرھەڵگرەکان دەگەیەنێت، وتیشی: بەردەوام بوونی بایکۆتەکان پاڵپشتیی مەرایی کارانەی ڕۆژئاوا له مافی مرۆڤ ئاشکراتر دەکات.

 «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» ڕۆژی چوارشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی: ئەمڕۆ لە میانەی سەردانێک بۆ ناوەندی پشتیوانیی منداڵانی نەخۆش، بینیم ئەو بایکۆتە نامرۆڤانانە چ نەھامەتییەکی پڕئازاری بەسەر ئەو منداڵانەدا سەپاندووە.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ «ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، ڕۆژی چوارشەممە سەردانی ناوەندی نەخۆشانی «ئی بی»یان کرد و لە نزیکەوە ئاگاداری کێشە و پێداویستییەکانیان بە تایبەت نەبوونی برینپێچی پێویستیان بووەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ یانەی «ئی بی» نووسیویەتی: جەستەی کزو لاوازی ئەو پەپولانەی ئێران پێویستی بە برینپێچی تایبەتە بۆ ئەوەی چەند کاژێرێک ئۆقرەیان پێ ببەخشێت، بەڵام ئەم مەڵهەمە لەمێژە بەهۆی بایکۆتەکانی ئەمەریکاو پاڵپشتی کردنی ئەورووپییەکان لە وڵات دا دەست ناکەوێت.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» ئەو پرسیارەی ئاراستە کردووە کە: ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە چاکسازیخوازانی جیهان و هەروەها داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە خۆیان بپرسن، پەیوەندیی نێوان دروشمەکانی مافی مرۆڤ و بایکۆتی هەناردەکردنی برینپێچی نەخۆشانی "EB" یان دەرمانی نەخۆشە تایبەتییەکان بۆ ئێران چییەو بۆ قەدەغە کراوە؟  مێژوو لێمان پرسیارمان لێ دەکات کە لە کام لاوە وەستاوین، ئایا وەڵامێکی بێ شەرمەزاریمان پێیە؟

342/