بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لەئاکامی هەوڵدان بۆ دەستدرێژی بۆ سەر گیانی سەرۆک وەزیرانی عێراق،حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ (یەکشەممە) لە پێوەندی تەلەفوونی لەگەڵ فوادحسەین هاوشانی عێراقی خۆی هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی سڵاوی سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بە مۆستەفا کازمی،خۆشحاڵی خۆی دەربریوە بە هۆی متمانە و دڵنیایی لەسەلامەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
لەم وتوویژه تەلەفوونییەدا ئەمیر عەبدوڵڵاهیان،وەها رووداوگەلێکی بە پێچەوانەی پاوەجێی و ئاسایشیی وڵاتی دۆستی عێراق زانی کەلە لایەن ناحه زانی ئەم وڵاتە و لە پێناو تێکشێواندنی هێوری عێراق ئەنجام دەگرێت.
لەم وتووێژەدا فوئاد حسەین وەزیری دەرەوەی عێراق، هاوکات لەگەڵ رێزگرتن لە هەوڵی سەید ئیبراهیم ڕەییسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران و وەزیری دەرەوەی ئێران و لێکدانەوەی دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکه هاوپێوەند لەگەڵ ئەم ڕووداوە بە وەکاله ت لە لایەن کازمییەوە سپاس و پێزانینی خۆی پێشکەشی سەرۆک کۆماری ئێران کرد.
342/