AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Sahartv
سێشەممە

٣ ئاب ٢٠٢١

١:٥٤:١٥ د.ن
1166189

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حوکمی تەنفیزی ڕادەستی «ئایەتوڵڵا ڕەییسی» کرد

لەوحی دەقی حوکمی تەنفیزی سیانزەھەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە ڕادەستی «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» کرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەوحی دەقی حوکمی تەنفیزی سیانزەھەمین سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی ڕادەستی «ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی جەماوەری ئێران کرد.

بە پێی بنەمای ١١٠ی یاسای بنەڕەتی، واژۆکرانی حوکمی سەرۆک کۆمارەتی دوای ھەڵبژاردنی خەڵک، لەو ئەرک و دەستەڵاتانەی ڕابەری شۆڕشە و بە پێی یاسای ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی ، خولی سەرۆک کۆمارەتیی ئێرانی ئیسلامی چوار ساڵەو لە بەرواری ڕادەست کرانی تەنفیزەوە لە لایەن ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە دەست پێ دەکات.

بەرلە ڕادەست کرانی حوکمی تەنفیز، وەزیری نێوخۆ ڕاپۆرتێکی لەمەڕ بەرپاکرانی سیانزەھەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی ئاراستە کرد.

ئایەتوڵڵا«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ھەڵبژاردەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشەوە ھەتا ئێستا کە دوای ئاھەنگی سوێندخواردن لە ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی گەلاوێژ لە مەجلیسی شورای ئیسلامی، بە شێوەی فەرمی جڵەوی سەرۆک کۆمارەتیی وڵات بۆ ماوەی چوارساڵ بەدەستەوە دەگرێت.

342/