AhlolBayt News Agency (ABNA)

source : Mehrnews
ھەینی

٢٥ حوزەیران ٢٠٢١

١٠:٠٣:١٦ ب.ن
1153664

چاوەڕوانی ڤاکسێنی ناوخۆیی بووم بۆ سپاس و پێزانینی هەوڵی توێژەرانی ئێران

ڕێبەری باڵای ئێران لە کاتی وەرگرتنی ڤاکسێنی کۆڕۆنا وتیان: تائێستا چاوەڕوانی بەرهەم هاتنی ڤاکسێنی ناوخۆیی ئێرانی بووم کە ێەو ڤاکسێنە وەرگرم.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ بەیانی ئەمڕۆ هەینی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران یەکەم ژەمی ڤاکسێنی کۆئێران بەرەکەتی وەرگرت.

ئەم بەرهەمە دروست کراوی گەنجانی پسپۆڕی ئێرانیە کە لەم ڕۆژانەدا مۆڵەتی بەکارهێنانی گشتی وەرگرتووە. ئێران بەم بەرهەمە بووە یەکێک لە شەش وڵاتی بەرهەم هێنەری ڤاکسێنی کۆڕۆنا لە جیهاندا.

پێشتر سەرۆکی فەرهەنگستانی زانستە پزیشکییەکان وتبووی: ڕێبەری باڵا جەختی تایبەتیان لەسەر کوتانی ڤاکسینی ئێرانی هەیە. ئەو پێکوتە ئەنجامی هەوڵی لێکۆڵەرانی گەنجی ئێرانییە و لە ئاستێکی بەرزدا لەش لەش لە بەرانبەر نەخۆشیەکە دەپارێزێت.

مەرەندی بە وتنی ئەوەی کە ئایەتوڵڵا خامنەیی لە هەمان سەرەتای قەیرانی کۆرۆناوە کێشەیەکیان بۆ کوتانی پێکوتە نەبوو، زیادی کرد: ناوبراو دوو مەرجی گرینگی بۆ کوتانی ڤاکسین هەبوو؛ یەکەمیان ئەوەی کە کوتانی ڤاکسینەکەی وەکوو کەسانی ئاسایی بە پێی تەمەن بێت. دووهەم ئەوەی کە بەس ڤاکسینی ئێران بەکار دەهێنێت. هەر بۆیە کاتێک کە کوتانی چینی سەروو 80 ساڵ دەستی پێکرد، ئەوان لە کوتانی ڤاکسینی بیانی خۆیان بوارد و چاوەڕوانی پێکوتەی ئێرانی بوون.

ڕێبەری شۆڕش دوای وەرگرتنی دۆزی یەکەمی ڤاکسێنەکە بە جەخت لە سەر زەروورەتی تۆمارکردنی بەڵگەکانی زانستی و بڵاوکردنەوەی وتار و لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە ڤاکسێن، ئاماژەیان دا کە دەبێ لە گەڵ بەرهەم هێنانی خێرا، بەڵگەکانی ئەم بەرهەمە بۆ ئاگاداریی جیهان لەم کارە گەورە بڵاو بکەینەوە.

ڕێبەری باڵای ئێران بە ئاماژە بە پێداگریەکان لە چەند مانگ لەمەوپێشەوە بۆ کوتانی ڤاکسێن بۆ ئەوان، وتیان: یەکەم من حەزم نەدەکرد ڤاکسێنی بیانی بکوتم کەواتە وتم چاوەڕوانی ڤاکسێنی ئێرانی دەبم، چونکوو دەبێ ڕێز لەم شانازییە نەتەوەیییە بگرین و تا کاتێک کە ئیمکانی پێشگیری و دەرمان لە ناوخۆ هەیە بۆچی کەڵکی لێوەرنەگرین؟

342/