٣١ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٠٣
وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە پیکەن

وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەرووی شاندێکی باڵادا بۆ دیدار و تووێژ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی چین ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە پیکەن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەید عەباس عێراقچی جێگری وەزیری دەرەوەش لەم سەردانەدا هاوڕێی زەریفە .

 زەریف کە لەسەر بانگشتنی وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین سەردانی پیکەنی کردووە بڕیارە چاوی  بەو بکەوێ و لە بارەی رێککەوتنی ناڤۆکی ، پێوەندیەکانی دوو وڵات و پرسە گرنگە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان وتووێژ بکات .

 سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران بەر لە چوونی بۆ چین ، رۆژانی شەممە و یەکشەممە بو دیدار و وتووێژ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی روسیا سەردانی مسکۆی کرد .

........
340