بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - مەشقی سەربازیی هاوبەشی ئێران و چین و روسیا لە رۆژی هەینیەوە بە پەیامی ئاشتی و دۆستایەتی و ئاسایشی پاوەجێ لە سایەی هاریکاریی و یەکڕیزی بە کۆمەڵ لە باکووری پاناوی هیند و دەریای عومان دەسپێبوو و تا رۆژی دوشەممە درێژەی دەبێ .
لەم مەشقەدا پرۆڤەی تاکتێکی جۆربەجۆری سەربازیی لەسەر دەریا ئەنجام دەبێ .
محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران رۆژی هەینی لەسەر لاپەڕەی خۆی لە توویتەر بە پێداگری لسەەر جێبەجێ کرانی پرۆژەی ئاشتیی هۆرمزی ئێران نووسی : مەشقی سەربازیی هەوبەشی دەریایی ئێران وروسیا و چین لە دەریای عوممان و پاناوی هیند ، بەڵێنی ئێمە بۆ پاراستنی رێگا ئاویە گرنگەکان دیاری دەکات .
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رۆژی 25 ی ئەیلولی رابردوو لە وتارەکەی دا لە کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان پرۆژەی ئاشتیی هۆرمزی بە مەبەستی هاریکاریی ناوچەیی بۆ دابینکردنی ئاسایشی کەنداوی فارس خستە ڕوو .
..........
340