بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەردار سەرلەشکەر پاسدار"سەید یەحیا ڕەحیم سەفەوی" یاریدەدەر و ڕاویژکاری باڵای فەرماندەری گشتی هێزەکانی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە ڕێو ڕەسمی کۆتایی کۆنگرەی ١٥٠٠ شەهیدی پارێزگای هۆرمۆزگان،باشووری ئێران،بەجەختکردن لە سەر ئامادەیی گەلی ئێران بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانەکانی دوژمنان گوتیشی: شکستی گەورەتر چاوەڕێی هەموو کەسانێکە کە لەگەڵ دەستە نەهێنی و ئاسکراکان دژی گەلی ئێران پیلان، نائەمنی، شەڕی ئابووری و بایکۆت یان خستۆتە ڕێ.
سەرلەشکەر سەفەوی بەڕاشکاوی گوتی: بەڕێبەری دڵێرانە و ئاوەزمەندانە و ڕووحییەی جیهادی و تەکوزی نیشتمانی و گەنجانی بەجەرگ و شەهادەتخواز، قووتاپخانەی مۆقاومە ،مۆستەکبێران شکست ئەدەین.
فەرماندەریپێشووی سوپای پاسدارانی شۆرشی ئیسلامی بەباسکردنی ئەمەی بەرەی خۆراگری لە ناوچەی رۆژئاوای ئاسیا گشتداگربووە،ئاماژەی کردە مۆقاومەی خەڵکی مەزلوومی یەمەن بەرامبەر دەستدرێژکارانی هاوپەیمانی سەعوودی و گوتی: خەڵکی یەمەن دوای ٥ ساڵ مۆقاومە، وانەیەکی تاڵیان داوە بە هاوپەیمانی دەستدرێژکاران کە بەخەرجی ملوینان دۆلاری ناتوانن زاڵبن بە سەر گەلانی ئازادە.
کۆنگرەی نیشتمانی١٥٠٠ شەهیدی پارێزگای هۆرمۆزگان، ڕۆژی پێنجشەممە بە خوێندنەوەی پەیامی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی لە بەندەری عەبباس،ناوەندی پارێزگای هۆرمۆزگانی ئێران بەڕێوە چوو.
...........
340