٢٥ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ١٠:٢١
بڵاو بوونەوەی توییتێک لە لایەن نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە بە بۆنەی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)

پەیجێکی ھاوپەیوەند بە نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێڕدا پەیامێکی بڵاو کردووەتەوەو تیای دا ھاتووە: پەیڕەوی کردن لە حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) پێویستمەندی پەیڕەوی کردن لە دادگەری و بێزاری دەربڕین بەرامبەر بە دەستەڵاتە نادادگەرەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لاپەڕەی توییتێکی ھاوپەیوەند بە نووسینگەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی شەوی چوارشەممە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توییتێر لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی لەدایک بوونی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە: ھیوای ئەوە دەکرێت کە مخسیحییەکان و موسڵمانان لە ھەر شوێنێکی جیھاندا لە ژیان و ھەڵس و کەوتی خۆیاندا پەیڕەوی لەو وانە مەزنەی حەزرەتی عیسا(ع) لەمەڕ ڕەچاوکردنی دادگەری و بێزاری دەربڕین لە ھەمبەر ھێزەنادادگەرەکان بکەن و پابەندی بن.

لە پەیامەکەدا ھاتووە: ئەمڕۆکە زۆرێک لەو کەسانەی کە بانگەشەی شوێنکەوتنی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) دەکەن، ئاراستەیەکی جیاوار لەو حەزرەتەیان گرتووەتە بەر لە کاتێکدا کە ڕاسپاردەکانی عیسای کوڕی مریەم ڕێنوێنی بەرەو پەرەستشی خوداوەندو بەرنگار بوونەوەی فیرعەونییەکان و چەوسێنەران بوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ی زایینی ساڵگەڕی لەدایک بوونی متفەڕکی حەزرەتی عیسای مەسیح(ع)ە.

حەزرەتی عیسای مەسیح(ع) کە لە قورئانی پیرۆزدا بە ناوی ڕۆحوڵڵا یادی لێ کراوە،کوڕی حەزرەتی مریەم(س)یە.

.........
340