بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دێمێتری پسکۆف وتەبێژی کرملین ڕۆژی دوشەممە وتی: مسکۆ بایکۆتەکان لە دژی پڕۆژەی نورد ستریم ٢ بە بێ قەرەبوو کردنەوە ناهێلێتەوە بەڵام تەگبیر بە پێی بەرژەوەندی نیشتمانی دەگیردرێت.
سرگئی لاۆرۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیایش ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند ئەم ولاتە وەڵامی بایکۆتەکانی ئەمریکا لە دژی گەڵاڵەکانی هێڵی بووری گواستنەوەی گاز دەداتەوە.
ڕووسیا ونۆنسرسیۆمی ئوروپایی ، پڕۆژەی " نورد ستریم ٢" بە مەبەستی پەرەی هەناردە کردنی گاز بۆ ئوروپا جێبە جێ دەکەن بەڵام ئەمریکا هەروا لە هەوڵ دایە بە لەمپەرنانەوە لە ڕەوتی جێبەجێ کردن لەوان بایکۆتی بەشداربووانی ئەم پڕۆژەیە ، ڕایگرن.
هێڵی بووری گازی نورد ستریم ٢ بە بارستای گواستنەوەی ٥٥ ملیارد مێتری چوارگوشە لە ساڵ ، لە ڕێگەی دەریای باڵتیک ، لە نێوان ڕووسیا وئاڵمانی خەرێکی دروست کرانە.
کۆمپانیای ڕووسیا گازپرۆم بە هاوکاری کۆمپانیەکانی ئوروپایی ئانژی ، ئو ئیم ڤی ، شل ، یونیپر وڤێنتر شال دروست کردنی ئەم هێڵە بووریەیان لە ئەستۆ دایە.
..........
340