١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٨:٠٢
گۆترێش: ئەمریکا بە بایکۆت کردنی ئێران، بڕیارنامەی٢٢٣١ی بەزاندووە

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی چوارشەممە لەڕاپۆری دەورەیی خۆی بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە سەبارەت بە جێ بەجێ کرانی بڕیارنامەی٢٢٣١ ڕایگەیاند، ئەمریکا بە سەپاندنی بایکۆت بەسەر ئێراندا، ئەو بڕیارنامەی پێشێل کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "ئەنتۆنیۆ گۆترێش" لەو ڕاپۆرەدا مەخابنی دەربڕی لەمەڕ چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و وتی: بەپێی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایش هەموو وڵاتان دەبێ بتوانن لەگەڵ ئێران تیجارەتی ئازادیان هەبێ.

گۆترێش لەو ڕاپۆرەدا هەروەها پێشوازی کرد لە پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی سەرباری کێشەو ئاستەنگگەلی بەرچاوی بەدیهاتوو لەلایەن ئەمریکاوە.

سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەروەها ڕایگەیاند، ئێران تائێستا بەگوێرەی ڕاپۆرەی جیاجیاکانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی بەتەواوەتی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی جێ بەجێ کردووە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێ شەممە ٨ی مای٢٠١٨ بەشێوەی یەکلایەنە و بە پێشێلکردنی وادەکانی هاوپێوەند بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، وڵاتەکەی لەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە کشاندەوەو گەڕانەوەی سزاو ئابلۆقە ناڤۆکییەکانی ڕاگەیاند.

ئەو کردەی ترامپ لەئاستی ناوخۆیی و جیهانیدا بەرەوڕووی شەرمەزاریی بووەتەوە.

...........
340