بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران ڕۆژی یەکشەمە لە دانیشتنە هەواڵێکدا لە کۆڕی مێدیا نێوخویی و دەرەوەییەکان لە وڵام بە پرسیاری پەیامنێری تەلەفیزیونی سی بی ئێس نیوز ئێسی ئەمریکایی کە پرسیاری کرد ڕێکاری بە کردەوەیی بۆ شکست دانی بن بەستی نێوان ئێران و ئەمریکا چیە ؟ وتی : برێک لە وڵاتان بۆ وتووێژ لە نێوان ئێران و ئەمریکا هەوڵ ئەدەن و تارانیش دەرکەکانی وتووێژی دانەخستووە بەڵام بنەما ئەوەیە کە ئەمریکیەکان دەبێ تێبگەن کە شێوازی ئەوان لە هەمبەر کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵەیە .
سەرۆکی مەجلسی شورای ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ڕەخنەکانی پەرلەمانی ئوروپا لە کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وتی : ڕەفتاری ئوروپاییەکان لە بڕێک لە بوارەکاندا دادگەرانە نیە وێڕای ئەوەی کە هۆیەک نیە ئێران لە گەڵ ئورووپاییەکان وەک یەک بیر بکەنەوە.
سەرۆکی هێزی یاسادانانی ئیران سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی ئێراق وتی : بە تەدبیری ئایەتوڵڵا سەید عەلی سیستانی مەرجەعی پلە بەرزی ئایینی ئێراق پرسەکە دەچتە قۆناغی چارەسەر کردنەوە و ئەگەر یارمەتیەکی لە ئێران بوێت کۆماری یئسلامی ئێران لە خزمەتی نەتەوە و دەوڵەتی ئێراقە .
.........
340