بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی حەدەس ، سەعد حەدیسی دوانیوەڕۆی دوشەممە وتیشی : حکومەت بۆ جێبەجێ کردنی بڕیارەکان لە بارەی گۆڕینی سیستمی سیاسی و ئابوریی وڵات کار دەکات و لەبەر ئەوە ئاسۆی ڕوو لە پێشەوەمان بۆ بەدیهێنانی رێگاچارە بۆ کێشە و گرفتە ئابووریەکان خستووەتە ڕوو .
وتەبێژی حکومەتی عێراق جەختی کردەوە : حکومەت 200 حوکمی قەدەغەی سەفەر و بانگکردنی بەرپرسانی دەرکردووە .
حەدیسی بە ئاماژە بەوەی کە حکومەتی عێراق چەندین دانیشتنی لە گەڵ نوێنەرانی ناڕازیان بۆ ئاگاداری لە داواکاریەکانی ئەوان بووە گوتی : لیژنەیەک بۆ گۆڕینی دەستوور پێکهاتووە و سەرنجی داواکاریەکانی خۆپێشاندەرانی داوە .
........
340