بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - له‌سلێمانی ئەمڕۆ هەینی سه‌عات 2ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر مه‌راسیمێکی تایبه‌ت به بۆنه‌ی رۆژی شه‌هیدی یه‌کێتییه‌وه به‌ڕێوه چوو و تێیدا که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و لێپرسراوانی باڵای یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌که بوون، هه‌روه‌ها له هه‌ولێرو که‌رکوک و کۆیه‌و راپه‌ڕین و بادینان و گه‌رمیان و هه‌ڵه‌بجه و به‌شێکی زۆر له شاروشارۆچکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان مه‌راسیمی تایبه‌ت به‌ڕێوه چوو.
هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ جگه له به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسیمه‌کان، بۆ رێزگرتن له گیانی پاکی شه‌هیدان، سه‌ردانی مه‌زاری شه‌هیدان کرا و چه‌پکه گوڵی رێز‌و وه‌فا له‌سه‌ر مه‌رزای پیرۆزیان دانرا و جارێکی دیکه یه‌کێتییه‌کان به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونی رێبازه‌که‌یان دووپات کردەوە.
.........
340