بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و فه‌رمانده‌ى گشتى هێزى پێشمه‌رگه، دوێنێ دووشه‌ممه له سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ت و فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه کۆبوه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزیکه‌وه ئاگادارى دوایین هه‌نگاوه‌کانى پرۆسه‌ى چاکسازى له وه‌زاره‌ت و رێکخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بێت.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا که جێگرانى سه‌رۆکی هه‌رێم و وه‌زیر و فه‌رمانده و پله‌دارانى پێشمه‌رگه ئاماده بوون، به درێژى تاوتوێى ئه‌و هه‌نگاوانه کرا که له چوارچێوه‌ى پرۆسه‌ى چاکسازیى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌دا تا ئێستا بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه نراون و تیشک خرایه سه‌ر ئه‌و گیروگرفتانه‌ى دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌که، هه‌روه‌ها چه‌ندین پێشنیاز و تێبینى بۆ خێراکردن و سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌که خرانه ڕوو.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سوپاسى هاوکارى و پشتگیریى هاوپه‌یمانان کرا، که بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌که له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کار ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها بڕیار درا کۆبوونه‌وه‌ى ده‌وریى بۆ به‌دواداچوون و سه‌رخستنى پرۆسه‌که ئه‌نجام بدرێن.
.......
340