بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سێ به‌رپرسی باڵای تورکیا بۆ ئاژانسی ڕۆیته‌رز ئاشکرایانکردووه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مریکا هه‌ڵوه‌شانده‌وه ئه‌ویش به‌هۆی هه‌ڵوێستی توندی کۆنگرێس به‌رامبه‌ر تورکیا و خودی ئه‌ردۆغان، به‌تایبه‌ت له ناساندنی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان به‌فه‌رمی و سه‌پاندنی سزای توند به‌هۆی هێرشکردنه سه‌ر کوردانی سوریا .
وا بڕیاربوو ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه ئه‌ردۆغان به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی بچێته ئه‌مریکا و له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته کۆببێته‌وه.
به‌رپرسانی تورکیا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا چاوه‌ڕێی کاردانه‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌کات له‌و ڕووه‌وه.
..........
340