٥ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:١١
کاردانەوەی ئێران بە بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا

وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە راگێندرانی بایکوتی نوێ لە دژی چەند بەرپرس و دامەزراوەی ئێرانی لە لایەن ئەمریکاوە گوتی : کاربەدەستانی رژێمی ئەمریکا بۆ ساڕێژکردنی ناکامیەکانی سەرچاوەگرتوو لە ئیرادەی پۆڵایینی گەلی ئێران ، دێن و بایکۆتی پڕو پوچ رادەگەینن .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - وەزاڕەتی خەزنەداریی ئەمریکا لە درێژەی سیاسەتی دژبەرانەی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، ناوی دامەزراوەیەک و ٩ کەسی ئێرانی خستە سەر لیستی تاک و دامەزراوە بایکۆتکراوەکانی خۆی .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سەید عەباس موسەوی وێڕای شەرمەزارکردنی ئەم جۆرە بایکۆتە یەک لایەنانە گوتی : ئەم هەنگاوانە تەنیا نیشانەی داماوای و دەستەوەستانیی ئەم رژێمەیە لە سودوەرگرتن لە رێکاری دیپلۆماتیک ومەنتیقی کە لە چوارچێوەی تێڕوانینی ملهوڕانەی ئەمریکا بۆ وڵاتانی دیکە و بابەتە گرنگە جیهانیەکاندا  لێک ئەدرێتەوە.

 وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئێران هەروەها  بەیاننامەی کۆشکی سپی لە رۆژی 13ی گەڵاڕێزانی بێشەرمانە ناوبرد و گوتی : کۆشکی سپی هەمیشە بە زمانێکی بێ ئەدەبانە و  نادیپلۆماتیک هەوڵئەدات بە کراوەیی ڕاگرتنی دۆسیەکی داخراو ، چەواشەی مێژوو بکات .

 موسەوی وتیشی : حکومەتی ئەمریکا ناتوانێ بەم فڕهاوێژیانە  ئەو توانکاریانەی کە لە کودیتای 28ی گەلاوێژی ساڵی 1332 ی هەتاوی و دوای ئەوە  ئەو دزی و تاڵان و کوشتن و تیرۆریسمی ئابووریەی دەرهەق بە گەلی ئێرانی کردی بشارێتەوە و جێگای جەللاد و قوربانی بگۆڕێ .

.........
340