بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە "ئەلعەهد نیوز"؛ پۆلیسی عێراق ناوەندێکی داعشی لە کەرکوک تێکشکاند.
پۆلیسی کەرکوک بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: پۆلیسی کەرکوک لەڕەوتی هەڵمەتی پشکنین لە ئاوایی "ئەلوەسەتانییە" و ناوچەکانی دەورووبەری توانی دەسبەسەر ناوەندێکی سەربە ترۆریستانی تەکفیریی داعش دابگرێ. لەو بەیاننامەدا هاتووە، ناوەدی داعشی تیکشکێندرا.
بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوەیەکی ئاسایشی لە دیالەی عێراق ڕایگەیاند، دە خێزان لە گوندەکانی "شەفیق و جەمیل بەیک" هەڵکەوتوو لەگردووپەڕی خانەقین لەماوەی چل وهەشت کاژێری رابردوودا لەترسی پەلامارەکانی داعش بۆسەر ئەو گوندانە ڕوویان کردۆتە خانەقین و لە ئەنجامی نوێترین پەلاماری تەکفیریەکان ، گەنجێک کوژراو کەسێکی دیکە ڕفێندرا.
ئەو سەرچاوە هەروەها ڕایگەیاند: دوو ئاوایی ناوبراو لەناوچەییەک هەڵکەوتوون کە لەم دواییەدا داعش هەوڵی ترۆریستی و تێکدەرانەی زیاتری تێیاندا ئەنجام داوە. ئەگەر پەیامی جێ متمانە بەدانیشتووان نەدرێ شایەتی شەپۆلی بەرفراوانی هەڵاتن لەو گوندانە دەبین.
........
340