٤ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ١٠:٥٧
هێرشی کەسانی نەناسراو بۆسەر کونوسولخانەی ئێران لە کەربەلا

کەناڵی ئەلعالەم شەوی رابردوو باسی هێرشی سەر کونوسولخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە شاری کەربەلای ناوەندی عێراق .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کەناڵی ئەلعالەم رایگەیاند تاقمێک لە ژێر ناوی ناڕەزایەتی بە رەوشی ئابووری عێراق ، هەڵیانکوتایەسەر کونوسولخانەی ئێران لە کەربەلا .

 سەرچاوە عێراقیەکان رایانگەیاند ، چوار گوردانی هێزە ئاسایشیەکانی عێراقی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم کەسانە لە دەوربەری کونسولخانەی ئێران لە کەربەلا دامەزراون .

 هێرشبەرانی نەناسراو لە چەند رۆژی رابردوودا بە جاران پەلاماریان کردووەتە سەر هێزە ئاسایشیەکان و هەروەها ناوەندە حکومەتیەکان لە شارە جیاجیاکانی عێراقدا .

 کاربەدەستانی عێراق دەڵێن ئەم پەلامارانە بە مەبەستی پیلانگێڕیە .

خولی تازەی ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق لە ٢٥ی ئۆکتۆبەرەوە بە شێوەیەکی ئاشتیانە لە زۆربەی شارەکانی عێراق لەوانە بەغدا دەستی پێکراوە. جەماوەری عێراق داوای خەباتی دژی گەندەڵی و ئەنجام گرتنی چاکسازی دەکەن بە مەبەستی باشتر بوونی ڕەوشتی گوزەرانیان.

کەچی بەعسییەکان و بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعش و بڕێک لەو ڕەوتە لادەرانەی کە لە لایەن ڕۆڵگێڕانی دەرەکییەوە داکۆکییان لێ دەکرێت، ناڕەزامەندییەکانی جەماوەری عێراق بەرەو توندوتیژیی نێو شەقام و بازاڕ پاڵ پێوە دەنێن.

بڕێک لە سەرچاوەکانی عێراق و ناوچەکە گەلێک جار ڕایانگەیاندووە کە عەرەبستان و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان بە بارەبووی ھێندێک لە ناڕازییان لە ئاراستەی توندوتیژی نواندن لە شەقامەکان و ڕاپەڕاندنی سیناریۆی کوشت و بڕ بەکاریان دێنن.

........
340