٢١ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٣٦
بەرهەم ساڵح بەبۆنەی ئەربەعینی ئیمام حوسێن(ع) : خەڵکی ئێراق شیاوی ژیانێکی باشترن

سەرۆک کۆماری ئێراق لەمیانەی گوتارێک بەبۆنەی ساڵڕۆژی ئەربەعینی حوسێنی(ع) پێی داگرت لەسەر داکۆکی لەماف و داواکاریە ڕەواکانی خۆپێشاندەران و وتی: خەڵکی ئێراق، شیاوی ژیانێکی باشترن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەگێڕانەوە لە میدل ئیست نیوز، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراق لە وتاردانێکی تەلەفزیۆنی کە ئەمڕۆ بڵاوکرایەوە وتی کە هەموو ساڵێک لەو رۆژانەدا خەڵکانی ئازادە ڕوو دەکەنە سەروەری ئازادەکانی ئیمام حوسێن(ع) و بە ئیرادەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوو و بڕوایەکی قووڵ بە بەها بەرزەکان کە مایەی پەیوەندیی ئەوانە، بەرەو بارەگای ئەو حەزرەتە دەکەونەڕێ ، هەتا بێژن کە حوسین(ع) ئیمام و هێمای هەژاران و بێ بەشکراوان و ڕووگەی کەسانێکە کە بۆ نیشتمانەکەیان هەوڵ دەدەن.

سەرۆک کۆماری ئێراق وتی کە ئیمام حوسێن(ع) فێری ئێمەی کرد، سەختی و دژواریەکان وەپشت سەر بنێین و بۆ نیشتمانمان و مرۆڤایەتی هەوڵ بدەین و قسەو کردەمان یەک بێ و بەئیرادەو ورەوە لەهەڵی ڕاپەڕاندنی کاروبارەکان بەباشترین شێوە بین.

ناوبراو هیوای خواست، ئەو بۆنەیە ئیرادەی هەمووان بەهێز دەکا بۆ پاراستنی نیشتمان و چاکسازیی خوازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەمووان لەحاند ئاستی کێشەکان و ئەو هەڕەشەو گوڕەشانەی ئێراق لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچە لەگەڵیاندا بەرەوڕوویە، بەئاگا بکاو ناچاریان بکا نیشتمان بپارێزن و ڕەوتی چاکسازیی بەردەوام بکەن.

.........
340