١٤ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٤١
لاریجانی : پرسی سوریا بە لەشکەری گەری چارەسەر نابێ

سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە چاوپێکەوتنی سەرۆکی پەرلەمانی جەزاییر بە ئاماژە بەوەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەر لە شەڕی سوریا و یەمەن پێشنیاری وتووێژی سیاسی دا بەڵام هەندێ وڵات لە سەر شەڕ پێداگر بوون ، گوتی : پرسی سوریا لە رێی لەشکەری گەری چارەسەر نابێ .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - عەلی لاریجانی لە پەراوێز 141 مین کۆبوونەوەی نێوان پەرلەمانەکانی جیهان ، ئای پی یوو ، لە شاری بێلگرادی پێتەختی سربستان چاوی کەوت بە سەلیمین شینین سەرۆکی پەرلەمانی جەزاییر .

 سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لەم دیدارارەدا هەروەها بە ئاماژە بەوەی کە نزیکیی نێوان ئێران و جەزاییر گەلێک زۆرە گوتی : گەلی جازاییر گەلێکی ئازایە و لەبەر ئەوە پرسە نێوخۆییەکانی بەم زوانە چارەسەر دەبن .

لاریجانی لە دیداری سەرۆکی پەرلەمانی قەتەریش لەسەر قوڵبوونەوەی هاریکاری نێوان دوو وڵات جەختی کرد .

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە تاران بنەمای چارەسەریی پرسەکانی ناوچەکە لە وتووێژی سیاسی دا دەبینێ نە هەڵسوکەوتی سەربازیی گوتی ، وەک چۆن ئاکاری سەربازی گەری لە سوریا ئەنجامی نەبوو ، لە شوێنەکانی دیکەش بێ کەڵکە .

بڕیارە لاریجانی لە 141 مین کۆبوونەوەی نیوان پەرلەمانەکانی جیهان  لە بێلگرادی پێتەختی سربستان وتارێک پێشکەش بکات و هەڵوێستی ئێران لە بارەی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەیتەکان بخاتە ڕوو .

.........
340