١٢ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٩:٤٩
چوونی نەوتهەڵگری زیان دیتووی ئێرانی بەرەو کەنداوی فارس

کۆمپانیای نەوتهەڵگری ئێران ڕایگەیاند : گەمیی زیاندیتووی سابیتی دوای باشتر بوونی دۆخی گشتیی خەریکی چوون بەرەو ئاوەکانی کەنداوی فارسە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - نەوت هەڵگری ئێرانی سابیتی سەرلەبەیانی  هەینی و بە مەودای نزیکەی نیو کاژێر لە 60 مایلی بەندەری جەدەی عەرەبستانی سەعوودی کەوتە بەر پەلامار کە ئەگەری ئەوەی هەیە هۆیەکەی لێدانی دوو مووشەک بێت . ئەو ڕووداوە زیانی گەیاندووەتە  مەخزەنەکانی   یەک و دوو  لە بەشی  ڕاستی  گەمیەکە .  

سەرچاوەی  ئەو پەلامارە هێشتا   دیار نیە .  سەید عەباس مووسەوی   وتەبێژی   وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە  ئەو پەلامارە لە دەریای سوور  ڕایگەیاند  هەموو بەرپرسایەتیەکانی ئەو  کارە بۆ وێنە  پیس بوونی توندی  ژینگە لە ناوچە  بە ئەستۆی ئەنجامدەرانی  ئەو  ڕووداوە   پڕ مەترسیەیە .

..........
340