٦ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٧:٥٧
قۆڵبەست کرانی ژمارێک ئاژاوەگێڕ لە ئێراق

فەرماندەری هەڵمەتی بەغدا ڕایگەیاند، چەند کەسی ئاژاوەگێڕ لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی چەندشاری ئێراق گیراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - "جەلیل ڕوبەیعی" فەرماندەری هەڵمەتی بەغدا ئەمڕۆ شەممە لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ژمارێک کەس کە لەنێو ئاپۆرەی خۆپێشاندەراندا چەکی کۆکتێل مۆلۆتۆفیان بەدەست بوو، قۆڵبەست کران بەڵام قەناسەچییەک کە سێرەی دەگرتە خۆپێشاندەران، توانی هەڵێت.

روبەیعی بەئاماژە بەوەی کە ئاسایش لە بەغدا کۆنترۆڵ کراوە، داوای لە خۆپێشاندەران کرد دانبەخۆدابگرن و دەزگە حکومییەکان بپارێزن.

رۆژی ڕابردوو میدیا ئێراقییەکان  ڕایانگەیاند کە چوار کەس بۆ وێنە دووئەندامی هێزی ئاسایش بەزەبری گولـلەی قەناسەچیانی نەناس لە بەغدا کوژراون.

........
340