بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، دادئەستێنی گشتیی عەرەبستان داوای لە دادگە کرد، بڕیاری ئێعدامی تیمی چل و پێنج کەسی بەبیانووی پڕووپووچی ئەنجامدانی هەوڵی ترۆریستی، جێ بەجێ بکات.
دادئەستێنی گشتیی عەرەبستان ئەو کەسانەی تۆمەتبار کردووە بە دەستتێدابوون لە تەقینەوە لە چەند مزگەوت لە ئەبها، نەجران و ئەلئەحسا و کوژرانی هێزە ئاسایشیەکان لەوان سەرهەنگێکی سوپا.
عەرەبستانی سەعودی ئاڤریلی ڕابردووش سی و حەوت کەسی بەتۆمەتی ئەوەی واناوی نا پێکهێنانی ناوەندە ترۆریستییەکان و تەگەرەنانەوە لەبەردەم ئاسایشی گشتی، ئێعدام کرد، بەڵام هۆی ڕاستەقینەی ئەو ئێعدامانە کە ٣٢ کەس لەوان شیعە بوون، هاوبەشی لە خۆپێشاندانە دژە حکومەتییەکان بوو.
.........
340