٣ تشرینی یەکەم ٢٠١٩ - ٠٥:٥٣
هاوسەرۆکی هەدەپە : دەستەڵاتی سیاسیی تورکیا بەنیازی تێکدانی سەقامی سووریایە

سەزای تەمەللی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی دەکرد، لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی تورکیا لە هەبەر سووریا وتی: دەستەڵاتی سیاسیی تورکیا بەنیازی تێکدانی سەقامی سووریایە.

(ABNA24.com) سەزای تەمەللی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی دەکرد، لە لێدوانێکدا وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی تورکیا لە هەبەر سووریا وتی: دەستەڵاتی سیاسیی تورکیا بەنیازی تێکدانی سەقامی سووریایە.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،سەزای تەمەللی هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی دەکرد، لە بارەی کێشەی باکووری سووریاوە وتی: لە هەنگاوێکدا کە لە ئاراستەی ئاشتی و دیموکراسی لە سووریادا هەڵدەگیرێت، کوردستانی سووریا نمونەیەکی هەرە گرینگە.کەچی بە پێچەوانەی تەواوی ئەمانە دەستەڵاتێکی سیاسی  لە باتی تێگەییشتن لەم بابەتە هەڕەشەی لێ دەکات. دیارە ئێمە پەیامی دەستەڵاتی سیاسیی تورکیا بۆ شەڕ قەبووڵ ناکەین. تەنانەت ئەگەر ئەم کەسە سەرۆک کۆماریش بێت، ئەم ئەنجومەنە بە پێی هزری ئاشتی لە وڵات و لە جیەاندا پێک هاتووە.

کە لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا قسەی دەکرد، لە درێژەدا وێڕای ئاماژە کردن بە دیاری کرانی سەرپەرشت بۆ شارەوانییەکان، وتیشی: ئەم ڕژێمەی سەرپەرشتی، ڕژێمێکی فاشییە. هەر لە بەر ئەمەش پەیامێک بۆ تەواوی کۆمەڵگا دەنێرین،سەرپەرشت تەنیا بۆ ئامەد و ماردین و وان دیاری نەکراوە. بەڵکو بۆ تەواوی تورکیا دیاری کراوە. سیاسەتی سەرپەرشت سیاسەتی لەبەرچاو نەگرتنی خواستی گەلە لە هەڵبژاردن دا.



/129