بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئەبووزەر ئیبراهیمی تورکەمان ئەمرۆ سێشەممە لە ڕێوڕەسمی کۆتایی پێنجەمین خەڵاتی جیهانی ئەربەعین لە تاران گوتی: لەم خولە ١١ وڵات براوە بوون و خەڵات وەردەگرن و لە پۆستێری شەشەمین خەڵاتی جیهانی ئەربەعینیش پەردەیان لا ئەدەن.
خەڵاتی جیهانی ئەربەعین، بەرنامەیەکی فەرهەنگی نێو دەوڵەتییە کەلە سەر دەستپێشخەری ڕێکخراوەی فەرهەنگ و پێوەندییەکانی ئیسلامی و بەمەبەستی بڕەودان بە کەلتوری ئاشوورایی و نۆمایشی هیماکانی ئەوینداریی بە حەزرەتی سەیدولشۆهەدا(ع) وەکوو بێ وێنەترین هێمای بەرخۆدان و ئارمانج خۆازی، بەڕێوە دەچێت.
بەڕێوە چوونی پێشانگایەک لە بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی ئەم خولە و خولەکانی پێشتر،لەبەرنامەکانیی دیکەی ڕێوڕەسمیی کۆتایی پینجەمین خەڵاتی جیهانی ئەربەعینە.
........
340