بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی "نۆڤستی"؛ "سێرگئی ریابکۆف" ئەمڕۆ دووشەممە وتی: مۆسکۆ ئامادەی دانوستان لەگەڵ واشنگتۆنە لەبارەی درێژکرانەوەی پەیمانی مووشەکیی نێوانبڕ"ئای ئێن ئێف" و کەمکرانی چەکەمەنی ستراتژیکی هێرشبەر.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی: نابێ ڕێگەبدرێ ئەو ڕێککەوتنە لەبەین بچێ بەڵام هیچ نیشانەو هێمایەک لەلایەن واشنگتۆنەوە لەوبارەوە دەس نەکەوتووە.
ریابکۆف وتی: خەمساردیی لەحاند لەبەین چوونی پەیمانی ئای ئێن ئێف، بۆ لێخۆشبوون نابێ و کۆمەڵگای جیهانی ئەو پرسەی وەک لەبەین چوونی یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەیاد دەمێنێ.
یاریدەری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هەروەها وتی: جێگیرکرانی مووشەکی نێوانبڕ و کورتبڕ لەناوچە ناوەندی و رۆژاواییەکانی ئوروپا دەتوانێ بەشگەلێک لەخاکی ڕووسیا بخاتەمەترسی و گۆڕانکاریی بنچینەیی بارودۆخ لەباری دابین کرانی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیای لێ بکەوێتەوە بۆیە بەرپرسانی مۆسکۆ کۆمەڵێک ڕێوشوێنی پێویستیان لەوبارەوە لەبەرچاو گرتووە.
حکومەتی ئەمریکا ئەم بەینە لە پەیامنی دوو قۆڵیی سیستەمی مووشەکیی نێوانبڕ"ئای ئێن ئێف" لەگەڵ ڕووسیا کشایەوەو پاشان، ڕووسیاش لە بەرامبەردا لەو پەیمانە چووە دەر.
........
340