٢٩ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٩:٢٥
مێدیایەکی ئەمریکایی: بایکۆت کردنی ئێران کەڵک وەرگرتنی نادرووست و نالەبار لە دەسەڵاتە

گۆڤارێکی ئەمریکایی شەڕی ئابووریی واشینگتۆن دژ بە ئێرانی بە چەشنێک کەڵک وەرگرتنی نادرووست و نالەبار لە دەسەڵات زانی کە دەبێ خێراتر کۆتایی بێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - دوومانگنامەی "ئەمێریکەن کانسێرڤاتیڤ"  The American  Conservative لە ڕاپۆرتێکدا بە ناوی "شەڕی ئابووریی دژ بە ئێران کۆتایی پێ بێنن" بە ئاماژە بە هەوڵی ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵ کردنی تۆڕە دراوییە نێودەوڵەتییەکان و سزادانی تاکەکان، وڵاتان و کۆمپانیاکانی هاوکاری بازرگانیی ئێران نووسی: دەوڵەتی ترەمپ بە کەمپەینی زیاترین و توندترین گوشار، ئێرانی گەمارۆی ئابووری داوە و ئەوەش بە پێی  یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان کردەوەیەکی جەنگی دێتە ئەژمار.

ئەو گۆڤارە ئەمریکاییە نووسییەتی: لە راستیدا سیاسەتی ئێمە ، وڵاتێک بە ٨٠ ملوێن حەشیمەتەوە دەخاتە بن گەمارۆیەکی مۆدێڕنەوە و کاتێکیش کە دەوڵەتی ئێران کاردانەوە نیشان دەدات، دەوڵەتی ترەمپ وادەنوێنێ کە سەری سووڕماوە لەو کاردانەوەیە.

"ئەمێریکەن کانسێرڤاتیڤ"  ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە: بێ گومان یەکەم قوربانیانی شەڕی ئابووریی دەوڵەتی ترەمپ دژ بە ئێران، هەژارترین و بێ دەسەڵاتترین چینی کۆمەڵگای  ئێران و هەروەها ئەو نەخۆشانەن کە پێویستیان بە دەرمانی دەگمەن  و گرانە.

ئەم گۆڤارە ئەمریکاییە پێی داگرت: ئەم شەڕە دەبێ هەرچی خێراتر کۆتایی بێ لەبەر ئەوەی کە تەنیا ئەو کاتە دیپلۆماسییەکی راستینە دەتوانێ بێتە ئاراوە.

دەوڵەتی ئەمریکا لە ٨ی مانگی مەیی ٢٠١٨ـەوە دوابەدوای چوونەدەری یەکلایەنە و نەیاری بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، توندترین بایکۆتی ئابووری بە سەر گەلی ئێران داسەپاندووە.

........
340