بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرجەم حزب و لایەنە سیاسیەکان لە شاری هەولێر بڕیاردرا بە یەک لیستی هاوبەش لایەنە کوردییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بکەن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لیستە هاوبەشەکەی حزب و لایەنە کوردییەکان لە ناوچە جێناکۆکەکان ناوی " هاوپەیمانی کوردستانی" بێت.
رۆژی پێجشەمەی رابردوو 26ی ئهیلولی 2019، شاندێکی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە ھەولێر بۆ ئەم مەبەستە کۆبوونەوە و تیایدا بڕیاردرا کە ئەمڕۆ کۆبوونەوەی حزبە کوردستانییەکان ئەنجامبدرێت و بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو پرسە بدەن.
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێژگاکانی عیراق لە مانگی نیسان-ی ساڵی 2020 لە سەرجەم پارێزگاکانی عیراق بەڕێوەدەچێت.
.........
340