٢٥ ئەیلوول ٢٠١٩ - ١١:٣٥
ترامپ لەلێدوانێکی دووپات کراوەدا جارێکی دیکە ئێرانی بە گەورەترین لایەنگری ترۆریزم لەقەڵەم دا

"دۆناڵد ترامپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ شەممە لە وتاردانی لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان جارێکی دیکە، قسەی هەڵیت و پەڵیت و تۆمەت وبوختانی کۆن و دووپات کراوەی خۆی دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی دووپات کردەوەو ئیدیعای کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکەم لایەنگری ترۆریزم لە جیهانەو ئەو وڵاتە ئاوری تەندوری شەڕ لە سوریا و یەمەن خۆش دەکا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە وەک سێهەم وتاردەری حەفتاو چوارەمین دانیشتنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان و لەنێو ژمارێک لە سەرانی وڵاتانی بەشداردا قسەی دەکرد، بێ خستنەڕووی هیچ سەنەدو بەڵگەیەک، ئێرانی تۆمەتبار کرد بە دەستتێدابوون لە هێرش بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان و وتی کە بایکۆتەکان لەدژ بانکی ناوەندیی ئێران، کاردانەوە بەو هەوڵەی کۆماری ئیسلامی بووە.

ترامپ بەدووپات کردنەوەی ئیدیعاکانی و بێ ئاماژە بە ١٥ ڕاپۆری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لەبارەی پێبەندبوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئیدیعای کرد کە ئێران بۆ گەیشتن بە چەکی ناڤۆکی هەوڵ دەدا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕێگە نادا ئێران وەها چەکەمەنییەکی دەس بکەوێ.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا جارێکی دیکە باسی درێژەی بایکۆتەکان دژ بەگەلی ئێرانی کردو وتی: تاکاتێک کە ڕەفتاری ئێران درێژەی بێ، بایکۆتەکان نەک هەر هەڵناوەشێن بەڵکوو قورستریش دەکرێن.

..........
340